مالیكی: كوردو سوننە حەز بەمانەوەی ئەمریكا ناكەن لە عیراق

عێراق

21/02/2021     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین-

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، كوردو سوننە حەز بەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ناكەن لەعیراق، لەبەرئەوەی مانەوەی ئەو هێزانە مەترسییە بۆسەر ئەو دوو پێكهاتەیە.

نوری مالكی، رایگەیاند:" خواستی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق، بۆچوونێكی نا دروستە كەبەناوی سوننەو كوردەوە بڵاودەكرێتەوەو، لەراستیدا عیراق هیچ پێویستی بەو هێزانە نییە."

وتیشی:" بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا، كاری پێناكرێت، لەكاتێكدا لەرووی سەربازییەوە عیراق پێویستی بەو هێزانە نییە."

كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، چەند رۆژێك دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی- فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس- جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی شیعەو بەبێ بەشداری كورد، بڕیاریدا بەدەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق، بەڵام ئەو بڕیارە تائێستا لەسەر كاغەز ماوەتەوەو كاری پێنەكراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن