له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان له‌م خواردن و خواردنه‌وانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رده‌وام ده‌وترێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم و شۆربا له كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان بخورێت ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ی كام جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه زیان به‌خشه له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستانه.
پێگه‌ی" هێڵس لاین" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستانه له‌م جۆره خواردن و خواردنه‌وانه دوور بكه‌ونه‌وه.
1- كافاین:
له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان دوور بكه‌وه‌ره له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه چونكه جه‌سته‌ت وشك ده‌كاته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه ئاو و چای گیا سروشتیه‌كان بخۆره‌وه.
2- جپس مه‌خۆ:
ئه‌و زه‌یته‌ی له‌ناو جپس دا هه‌یه قوڕگ وشك ده‌كاته‌وه و كۆكه زیاد ده‌كات.
3-خواردنی خێرا:
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی ته‌ندروستی تیادا نییه كه به‌سوود بێت بۆ له‌شت باشتر وایه سه‌وزه و میوه‌ی نوێ بخۆیت له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان.
4- شه‌ربه‌ت:
به‌ته‌واوه‌تی له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ده‌ستكرد دوور بكه‌وه‌ره‌وه چونكه شه‌كریان زۆر تیادایه و باشترین بژارده خواردنی میوه‌كانه به فرێشی.
5-شیرینی:
ئه‌وكاته‌ی شیرینی ده‌خۆیت ئه‌وه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شت لاواز ده‌كه‌یت به ده‌ستی خۆت و ڕێژه‌ی هه‌وكردن له له‌شت به‌رز ده‌بێته‌وه.