راچڵەکین- سپۆرت
سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی یانەی مانچستەر سیتی لە خولی نایابی ئینگلتەرا درێژەی ھەیە و لە یاریی لوتکەی گەڕی ٢٥ توانیان شکست بە یانەی ئەرسیناڵ بھێنن.
مان سیتی سەرەڕای ھەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان دەکرد بەڵام بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو و لە ئەنجامیشدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردیانەوە.
سیتی کە پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی گەیشتە ٥٩ خاڵ و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش رکابەرەکانیانەوەن.
ڤیدیۆ: