حکومەتی هەرێم بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

ئابوری

22/02/2021     ژمارەی بینراو 895

راچڵەکین-


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەو چەند بڕیارێکی دەرکرد.

 

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لەبارەى ئەگەرى گۆڕانکاریی لە رێژەى لێبڕینى موچە لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت وتیشی: وەزارەتى دارایی سەرپشکە لەوەى بەپێی داهات مووچە دابەشبکات".

دەربارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وتیشی:" ئەمڕۆ یان سبەینێ شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا، بەمەبەستى رێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە، پێش ئەوەى لە پەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن