راچڵەکین-
کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کران.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەمێک پێشی ئێستا سێ مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوە و لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان مووشەکەکان لە نێو بنکەی سەربازی تەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.