نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری

22/02/2021     ژمارەی بینراو 605

راچڵەکین-

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 65 دۆلار و 20  سەنت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس-یش گەیشتە 61 دۆلار و 69 سەنت لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە 59 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا نزمترین ئاستی لە ماوەی 18 ساڵدا تۆماركرد تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن