مەسرور بارزانی: نێردە دیبلۆماسییەكان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عیراق

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرشەكەی ناوچەی سەوزی بەغدا-ی كردو رایگەیاند:" نێردە دیبلۆماسییەكان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عیراق."

مەسرور بارزانی، لەجریوەیەكدا لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: "نێردە دیبلۆماسییەكان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عیراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەم رێكاری كردەیی بۆ دابینكردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن".

شەوی رابردوو، لەئاكامی ئاراستەكردنی دوو مووشەك بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، چەند ئۆتۆمبێلێك سووتان و زیانی ماددی بە ناوچەكە گەیندرا، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.              

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن