پارتی وادەی بەستنی گۆنگرەی دیاریكرد

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین –

بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، وادەی بەستنی كۆنگرەی داهاتووی حزبەكەی ئاشكراكردو رایگەیاند، رۆژی 26-5ی ئەمساڵ كۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدرێت.
 
ئەمڕۆ 23-2-2021، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارمان داوە رۆژی26ی مانگی پێنجی ئەمساڵ كۆنگرە ببەستین."

هاوكات میدیاكانی نزیك لە پارتی لەسەر زاری ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە بڵاویانكردەوە، كۆنگرەی 14یەمین پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری دهۆك بەڕێوەدچێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن