راچڵەکین-
پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو فۆڕمی وانەبێژی بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه دەڵێت:" داهاتوو 28-2-2021، فۆڕمی وانەبێژی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابەشدەکرێ".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردە، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی، کۆلیژی ماتماتیک، زانست، فیزیا، بایۆلۆجی، کیمیا و کۆمپیوتەر ، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و کۆمەڵناسی، دەرچوانی کۆلیژ و پەیمانگهی هونەرەجوانەكانى حکومیش دەتوانن فۆڕمەکە وەربگرن، لەگەڵ دەرچوانی پەیمانگهی وەرزشی و کۆمپیوتەر حکومی.
نزیکەی ١٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە لە هەرێمی کوردستان، کە دەرچووانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن، ئەو کەسانەی بڕوانامەی دببلۆمیشیان هەیە 250 هەزار دینار وەردەگرن.