كۆڤید 19
ڕاچڵهكین-
ژمارهی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ لهدوای ڕۆژ له عێراق و كوردستان ڕوهو ههڵكشانه، دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی ههناوی دوو ههواڵی لهسهر كۆڤید 19 بڵاوكردۆتهوه.
1-خۆشبەختانە، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرەسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان بەڕێژەی ٥٪ کەمی کردووە و ڕێژەی مردنیش بە ڕێژەی ٢٠٪ کەمبووەتەوە.
سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی (WHO)، ٢٠٢١⁄٢⁄٢٤.
2- سەرباری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، بەڵام زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لەم دوو ھەفتەی ڕابردوو لە نزیکەوە ئاگاداریانم وەک شەخسی خۆم، کۆڤیدیان زۆر بە سادەیی گرتووە، تەنانەت بەشێکی بەرچاوی بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە، بە شێوەیەکی گشتیی کەمتر تووشی لێکەوتە ترسناکەکانی نەخۆشییەکە دەبن، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا زۆر دڵخۆشکەرە. ھیوادارم تاسەر وابێت.
با بە پابەندبوونی زیاتر بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان ببێتە ھۆی لەناوبردنی ئەو پەتا نەگریسە.