هۆكارهكانی توشبوون به ئاوی سپی چاو
ڕاچڵهكین-
چاو لە چەند بەشیک پێکهاتوە هەر یەکەو ئەرکی تایبەتی خۆی هەیە ، یەکیک لەو بەشانە عەدەسەی چاو(Lens)کە بەشێكی گرنگە لەکاتی منداڵی و مێرد منداڵیدا ئەم بەشە تەنکە و وەک لاستیک وایە و زۆر روونە وەک پەنجەرەیەک وایە کە ئەمە یارمەتیمان دەدات کە زۆر بە ئاسانی بینین لە نێوان دور و نزیک دا فۆکەس بکەین.
ئەم عەدەسەیە بەرەبەرە لەگەڵ تەمەن بەرەو ئەستوور بوون دەجیت و هەتا ئەستور بیت رەنگی دەگۆریت بەرەو زەرد و ووردە ووردە قاوەییەکی کال ، هەروەها سیفەتە لاستکیەکەی لە دەست دەدات، ئەمە وات لێدەکات کە هەست بکەیت بەری چاوت تەڵخه و ، هەستیار دەبیت بەرامبەر رووناکی بەهێز بەتایبهتی کاتی شۆفیری کردن لەشەودا، و پێویستت به شوێنی رووناکتر دەبیت بۆ خویندنەوە، هەست بە بوونی ئەلقەیەکی سپی دەکەیت بەتایبەتی بە دەوری رووناکیدا ، هەست دەکەیت کە رەنگی چوار دەورت کال بۆتەوە.
ئەوهۆکارانەی کە دەبیتە هۆی تووش بوون بەم کێشهیه:
1- تەمەن (یەکێكه لە هۆکارە گرنگەکان).
2- بریندار بوونی چاو.
3- زۆر مانەوە لەژێر تیشکی خۆر .
4- جگەرە کێشان.
5- نەخۆشیە دریژ خایەنەکان بە تایبەتی نەخۆشی شەکرە.
6-بەکارهینانی هەندێك دەمانی هەوکردن (steroid) بۆ کاتێكی دریژ خایەن .
چارەسەرکردن:
ئاوی سپی زۆربەی کات ماوەیەکی زۆری دەویَت ههتا بەتەواوی کار دەکاتە سەر بینایی .
1-سەرەتا سەردان کردنی ساڵانەی پزیشکی چاو بە مەبەستی ئاگادار بوون لە گۆرانکاریەکانی ناو چاو ، وە ههروەها گۆرینی چاویلکە بە شێوەیەکی بەردەوام .
2- بەکارهینانی رووناکی بەهێزتر بۆ خوێندنەوە .
3-كۆتا چارەسەر نەشتەرگەریە .