راچڵەکین-
خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەڵێت، تەلەفونی بۆ کردووە و لێی پرسیوە کە هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نییە، دەشڵێت:"من وتومە نەخێر، بەڵام ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم، چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبوو تابەزۆر دانپێدانانی پێ واژۆ بکەن."
مامۆستا ڕووگەش جەباری، هاوسەری شێروان شیروانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" ڕۆژی شه‌ممه نزیك نیوه‌ڕۆ بوو (شێروان)ی هاوسه‌رم ته‌له‌فونی كرد، وتم ئه‌حواڵت چۆنه و شوێنی مانه‌وه‌ت چۆنه هه‌روه‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ت چۆنه؟ ئه‌ویش وتی ئێمه مانمان گرتووه له‌و ڕۆژه‌ی كه حوكم دراوین مانمان گرتووه وادیاره كه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه مانیان گرتبێت ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه حوكمی شه‌ش ساڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دراوه."
دەشڵێت:" به‌ڕاستی نازانم له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه ته‌له‌فونی كرد وتی له‌و ڕۆژه‌وه مانمان گرتووه کەحوکمدراوین به‌ڵام تائێستا نازانم ئه‌و له‌مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه یان نا؟ چونكه زۆر دره‌نگ دره‌نگ ده‌هێڵن ته‌له‌فون بكات ماوه‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌شی پێنج خولەکە و هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ببێته 7-8 خولەکێک، واته تائێستا 10 خولەک نه‌بووه ماوەی تێلفۆنەکەی."
دەربارەی ئەوەی کە ئەوان دەتوانن سەردانیان بکەن ئاماژەی بەوەشکرد:" نه‌خێر نا‌توانیین سه‌ردانیان بكه‌ین، یه‌كجار سه‌ردانێكی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌كردین ئه‌و شانزه كه‌سه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا گیراون بۆماوه‌ی 5 خولەك بوو ئیتر سه‌ردانی تریان بۆ ڕێك نه‌خستووین ئەویش نزیكه‌ی دوو مانگ به‌رله‌ئێستا چووم سه‌ردانیم كرد."
"نه‌خێر نزیكه‌ی شەش مانگه شێروان گیراوه هه‌ر یه‌كجار بۆ ماوه‌ی پێنج خولەک ته‌نها من توانیوومه بیبینم، بەڵام منداڵه‌كان نه‌یانتوانیووه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ردا قسه ده‌كه‌ین پارێزه‌ره‌كه وتی هێشتا كێشه له‌سه‌ر حوكمه‌كه‌یان هه‌یه، بۆیه تائێستا هه‌ر له‌ئاسایشی گشتی هه‌ولێرن ته‌نانه‌ت پارێزه‌ریش ناتوانێت بیبینێت."
رووگەش جەباری وای وت.
رووگەش جەباری باسی لەدۆخی ئابوری خێزانەکەی کرد لەدوای دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی لەو ڕوەوە وتی:"بەڕاستی دەستگیرکردنەکەی کاریگەری هەبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ خودا باشین من خۆم مامۆستا‌م ئیتر ئه‌گه‌ر مووچه‌كانمان بده‌نێ بەڵام بێگومان دەستگیرکردنی هاوسەرەکەم گاریگەری هەیە ئه‌ی چۆن كاریگه‌ریی نابێت."