ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات: 2050 زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی جیهان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن
ڕاچڵه‌كین-
به‌گوێره‌ی دواین ڕاپۆرت كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی دو ملیار و نیو له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی گرفتی توانای بیستنیان بۆ دروست ببێت له ساڵی 2050 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌كاته یه‌ك كه‌س له‌كۆی 4 كه‌س ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات له ئێستاوه ڕێ‌و شوێنی پێویست بگیرێته به‌ر.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 700 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێویستیان به چاره‌سه‌ری گوێ و بیستن و دوباره ڕاهێنانه‌وه‌ی توانای بیستن ده‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت %60 ی ئه‌م حاڵه‌ته له منداڵان كه‌مبكرێته‌وه به پێدانی ڤاكسینی سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی و هه‌وكردنی په‌رده‌ی گوێ و گرنگیدان به ته‌ندروستی دایكانی دووگیان و زوو ده‌ست نیشانكردنی هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست.
بۆ خۆپاراستنی كه‌سانی پێگه‌یشتوو باشترین ڕێگه بۆ خۆپاراستن له‌م مه‌ترسیه دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له قه‌ره‌باڵغی و خاوێن ڕاگرتنی گوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن كه‌مبكرێته‌وه.