گه‌نجێك باپیره‌ی خۆی كوشت
ڕاچڵه‌كین-
كۆلبی باركر ته‌مه‌نی 30 ساڵه و تاوانباره به كوشتنی ئه‌نقه‌ستی باپیره‌ی" رۆنالد ویلز" به چه‌قۆ كه ته‌مه‌نی 77 ساڵه له شاری فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.
ئه‌م گه‌نجه له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه خۆی و باپیره‌ی به یه‌كه‌وه له‌كاتیی كێشانی ماریگوانا ده‌مه‌بۆڵه له‌نێوانیاندا دروست بووه و بۆ پاراستن له‌خۆی چه‌قۆی له باپیره‌ی ده‌رهێناوه و كوشتویه‌تی و نیوه‌ی چه‌قۆكه چۆته له‌شیه‌وه و ئه‌وه‌ش هۆكاری مردنه‌كه‌ی بووه.
كۆلبی باسی له‌وه كردوه كه به داری به‌یسبۆل كێشاویه‌تی به‌سه‌ری باپیره‌یدا و دواتر چه‌ند چه‌قۆیه‌كی كردوه به له‌شی باپیره‌یدا و گوێچكه‌ی بڕیوه.