دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان.. هاری و ولیام وه‌ك دوبرا قسه‌یانكرد
ڕاچڵه‌كین-
شازاده هاری له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی "ولیام" بۆ یه‌كه‌مجار و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دواین دیمانه‌ی میگن و هاری له‌گه‌ڵ خانمه ڕاگه‌یاندنكار" ئۆپرا وینفری" به یه‌كه‌وه قسه‌یانكرد.
ئه‌م دیمانه‌یه كه تۆڕی"CBS" ته‌له‌فیزۆنی 7ی ئه‌م مانگه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا میگن هێرشی توندی كرده سه‌ر خێزانی شاهانه و هاری به هه‌مان شێوه خێزانه‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد.
جایل گینگ پێشه‌كه‌شكاری پرۆگرامی" زیس مۆرنینگ" له تۆڕی "CBS" ئاشكرای كردوه كه هاری له‌گه‌ڵ ولیام و باوكی قسه‌ی كردوه و خۆشحاڵبوون به‌وه‌ی جارێكی دیكه دوباره په‌یوه‌ندی له‌نێوانیان دروست بۆته‌وه.
دیمانه‌كه‌ی های و میگن گه‌وره‌ترین گرفتی بۆ خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا دروستكرد له‌دوای مردنی دایكی ولیام و هاری" شازاده دیانا" ساڵی 1997.