دایكێك منداڵێكی خۆی له‌به‌رده‌م منداڵێكی دیكه‌ی سوتاند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی ڕوسیا دایكێكی ڕوسی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی تاوانێكی قێزه‌ون دوای ئه‌وه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی منداڵێكی خۆی به‌ردا به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیه‌ی كه‌وتۆته نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه.
ڕاپۆرته‌كانی پۆلیس ئاشكرای كردوه تاوانبار ناوی" ئاناستازیا پاولینا" یه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه و فه‌رمانبه‌ری بانكه ئاگری له جه‌سته‌ی كوڕه 8 ساڵه‌كه‌ی به‌رداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی به باوكی وتوه كه دایكی له‌گه‌ڵ عاشقه نهێنیه‌كه‌ی چۆته ده‌ره‌وه.
ناتاشا ته‌مه‌نی 12 ساڵ و كچی تاوانباره‌كه‌یه چیرۆكی سوتاندنی براكه‌ی به ده‌ستی دایكی ده‌گێڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه نه‌وتی پیادا كردوه و تاوانباره‌كه وتویه‌تی" با ببینین بزانین چۆن ده‌سوتێت"
دایكی ئه‌م منداڵانه خۆی په‌یوه‌ندی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌وه كردوه كه بگه‌نه سه‌ر كوڕه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه به‌ڵام تازه كار له كار ترازاوه و كوڕه‌كه‌ی مردوه پێش گه‌یشتنی ئۆتۆمبێل فریاكه‌وتن.
پێشبینی ده‌كرێت سزای دایكه‌كه له 20 ساڵ زیندانی كه‌متر نه‌بێت چونكه بۆته هۆی سوتانی %45 ی جه‌سته‌ی كوڕه‌كه‌ی و دواتر مردنی.