ئه‌یوب عه‌لی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" ڕه‌نگ" بڵاوكرده‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئه‌یوب عه‌لی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاره.
شیعر و ئاوازی به‌رهه‌مه‌كه هونه‌رمه‌ند خۆی نوسیویه‌تی و شیعری به‌شه كورمانجیه‌كه‌ی فۆلكلۆره و ئه‌یوب ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رهه‌می نوێی نییه و به‌م به‌رهه‌مه‌ی دڵی هه‌واداره‌كانی شاد ده‌كات.
ئه‌یوب عه‌لی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه له ئێستادا له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه ، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .