هاری و میگن ئاژانسێكیان مایه‌پوچ كرد
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی "Splash News & Picture" له هۆلیود مایه‌پوچ بوونی خۆی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌و گرفته یاساییه‌ی كه‌وتۆته نێوان دۆقه‌ی ساسكس" میگن ماركل" و شازاده هاری هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه.
ئه‌م ئاژانسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ ڕه‌زامه‌ندی شازاده و هاوسه‌ره‌كه‌ی وێنه‌ی" ئارتشی" كوڕیانی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌وكاته‌ی له كه‌نه‌دا بوون له‌لایه‌ن هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی مایه‌پوچ بوونی ئاژانسه‌كه و بردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له كه‌یسه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه" ئیما كرزۆن" ده‌ڵێت" ئێمه دۆڕاندنمان له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی هاری و میگن و به‌وهۆیه‌وه ناچار بوین كه بڕێك پاره‌ی زۆر وه‌ك قه‌ره‌بوو بده‌ینه ئه‌م خێزانه و ئه‌مه‌ش په‌ستانێكی زۆری له‌سه‌ر توانای دارایی ئاژانسه‌كه دروستكردوه و ئێستا هیچ توانایه‌كمان نییه كه ڕوبه‌ڕوی كه‌یسێك دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مه ببیه‌نه‌وه"