ڤیدیۆ: سه‌ری ئافره‌ته و جه‌سته‌ی ڕێویه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
بونه‌وه‌رێكی ناوازه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له كاراچی سه‌ر و ڕوخساری ئافره‌تانه و جه‌سته‌ی ڕێویيه و ده‌جوڵێته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌توانیت قسه‌شی له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بونه‌وه‌ره ببینن، ده‌كرێت بوترێت سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی زۆر باشه بۆ باخچه‌كه.
ڕۆژانه ماوه‌ی 12 كاتژمێر ئه‌م شوێنه كراوه‌یه و خه‌ڵك ده‌توانێت سه‌ردانی بكات، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌تا ئێستا خه‌ڵك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م دیمه‌نه ڕاستی نه‌بێت و ته‌نها نمایش بێت و بڕوایان به‌وه هه‌یه كه ئه‌م كه‌سه توانای خوێندنه‌وه‌ی داهاتووی هه‌یه و ده‌زانێت خانمان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان نا.
ته‌نانه‌ت به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆ سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن و پێش هاتنه‌وه‌ی نمره‌كانیان پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن سه‌كه‌وتوو ده‌بن یان نا و وه‌ك فاڵچیه‌ك خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی بڵێت كه من كه‌سێكی ئاساییم و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م ته‌نها نواندنه پێی ده‌ڵێن درۆ ده‌كه‌یت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات به‌دڵی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات له‌گه‌ڵیاندا كه ده‌یانه‌وێت، هه‌ڵبژاردنی گه‌نجێك بۆ ئه‌م كاره پێویسته به‌هره‌ی نواندنی هه‌بێت و له بواری زانستی ده‌رونی و كۆمه‌ڵناسی شت بزانێت و به چه‌ند زمانێك قسه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی دیاریكراو بپێكێت .