بەڤیدیۆ: رۆناڵدۆ پورتوگالی سەرخست

وەرزش

30/03/2021     ژمارەی بینراو 483

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠٢٢، ھەڵبژاردەی پورتوگال لە خاکی لۆکسەمبۆرگەوە بە سەرکەوتنێکی قورسەوە گەڕایەوە.

 

لە سەرەتاوە لۆکسەمبۆرگ گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمدا جۆتا گۆڵی یەکسان بوونی پورتوگالی کرد.

 

لە گێمی دووەمیشدا رۆناڵدۆ و پالھینا دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد و سێ خاڵی قورسیان بەدەستھێنا.

 

جێی ئاماژەیە لە خولەکی ٧٦ رۆناڵدۆ بە تەنیا رووبەڕووی گۆڵپارێز بووەوە بەڵام بە شێوەیەکی باوەڕ پێ نەکراو دوو جار شکستی ھێنا لە گۆڵکردندا.

 

گۆڵەکان:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن