پیاوێك له بۆرسه زه‌ره‌ری كرد و خۆی فڕێدایه كورەیەكی تواندنه‌وه‌ی ئاسن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پیاوێكی چینی خۆی فڕێدایه ناو كوره‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی ئاسن كه پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی 1500 پله‌ی سه‌دی بووه دوای ئه‌وه‌ی بڕی 9100 دۆلاری له بۆرسه‌دا له‌ده‌ستدا.
پێگه‌ی" ڤایس" ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه پیاوێك به‌ناوی" وانگ لونگ" ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له كۆمپانیای" باوتۆ ستیل" له مه‌نگۆلیا كارده‌كات و شه‌وی ڕابردوو هاوڕێكانی زانیویانه كه ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر خۆی هێناوه.
دیمه‌نه‌كه كامێراكانی چاودێری كارگه‌كه تۆماریكردوه، به‌شێك له هاوڵاتیانی چینی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ن و ده‌یانه‌وێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م بڕێكی زۆر پاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ركێشی بۆ به‌شێكیان.