زانيارى كەسيى ٥٣٣ مليۆن بەكارهێنەر لە فەیسبووکەوە دزەی پێكرا

جیهان

04/04/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەکین-

ماڵپەڕی ‘’Business Insider’’ لە ھەواڵێکیدا رایگەیاند، لە پلاتفۆرمێکی ھاککردندا، زانیاری کەسیی ٥٣٣ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پلاتفۆرمەکەدا، ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری کەسیی ٥٣٣ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووک لە ١٠٦ وڵات بە خۆڕایی لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی ھەواڵەکە، زیاتر لە ٣٢ ملیۆن کەس لەوانەی زانیارییەکانیان بڵاوکراوەتەوە لە ئەمریکان، ١١ ملیۆن کەس لە بەریتانیا، شەش ملیۆن کەس لە ھیندستانن کە ژمارەی تەلەفۆن، زانیاری شوێن، رێککەوتی لەدایکبوون و زانیاری ئیمەیل لەخۆدەگرێت.

لای خۆیانەوە، شارەزایانی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت، ھۆشدارییاندا لە بەکارھێنانی زانیارییەکان لەلایەن ھاککەرەکانی کۆمپیوتەرەوە بە مەبەستی ساختەکاریی و فێڵکردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن