عیراق.. هەزاران حاڵەتی نوێی تووشبون بە كۆڕۆنا تۆماركرا

عێراق

04/04/2021     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین –
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی پێنج هەزارو 370 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 368 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و 303 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 873 هەزار و 568 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 14 هەزار و 463 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 778 هەزار و 535 كەس، كە دەكاتە رێژەی 89.1%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن