دوای هه‌زاران ساڵ نهێنی مانه‌وه‌ی قژی شاژنه" تی" فیرعه‌ونیه‌كان وه‌ك خۆی چییه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له به‌راوێزی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كانی خێزانی فیرعه‌وینه‌كان له مۆزه‌خانه‌ی " المصری" بۆ مۆزه‌خانه‌ی " الحضاره" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی قژی شاژنه" تی " فیرعه‌ونیه‌كان به جوانی دوای هه‌زاران ساڵ له مۆمیا كردنی جێگه‌ی قسه و باس بووه و هه‌موان سه‌ریان له‌م بابه‌ته سوڕ ماوه له‌كاتێكدا ئێستا زۆرینه به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
دكتۆر مختار الكسبانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای مۆزه‌خانه‌كانی میسر نهێنی جوان مانه‌وه‌ی قژی ئه‌م شاژنه باسده‌كات و ده‌ڵێت" له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كاته شاژنه " تی" زۆر گرنگی به جوانی قژیداوه و دواتر مۆمیاكردنه‌كه‌ی زۆر وورد بووه ئه‌مه‌ش وایكردوه به جوانی بمێنێته‌وه و قژی شاژن ڕه‌ش بووه به‌ڵام دوای مۆمیاكردن ئێستا ڕه‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ ڕه‌ش"
شاژنه "تی" یه‌كێك بووه له به‌هێزترین ئافره‌ته‌كانی سیستمی شاهانه‌ی فیرعه‌ونیه‌كان و دوێنێ 3 ی4 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمی 22 پاشای مۆمیاكراوی فیرعه‌وینه‌كان به‌ره‌و مۆزه‌خانه نوێكه‌ی میسر گوێزرایه‌وه.