ژنێك بووە سەرۆك كۆماری كۆسۆڤۆ

جیهان

04/04/2021     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین –

پەرلەمانی كۆسۆڤۆ بە زۆرینەی دەنگ ڤیۆسا عوسمانی، بە سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

ئەمڕۆ 4-4-2021، لە گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی كۆسۆڤۆ، كە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە هەڵدەبژێردرێت، ڤیۆسا عوسمانی كاندیدی بزووتنەوەی "خۆت بڕیاری خۆت بدە"، توانی لەكۆی 120 دەنگی پەرلەمان، كە 82 پەرلەمانتار ئامادە بوون و 28 پەرلەمانتاریش بایكۆتیان كرد، 71 دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆكی نوێی كۆماری كۆسۆڤۆ.

ڤیۆسا عوسمانی، كە یەكێكە لە سیاسەتوانەكانی كۆسۆڤۆ، لەدایكبووی ساڵی 1982ە، بڕوانامەكانی ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی پیتسبێرگ لە ئەمریكا بەدەستهێناوە. خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن