ئیشبیلیە دیارییەکی گەورەی پێشکەش بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید کرد

وەرزش

04/04/2021     ژمارەی بینراو 506

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە یەکێک لە یارییەکانی گەڕی ٢٩ لە خولی ئیسپانیا، یانەی ئیشبیلیە شکستی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی خولەکە ھێنا.

 

یانە ئەندەلوسییەکە بە تەنیا گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەتلەتیکۆی بردەوە کە مارکۆس ئەکوینا لە خولەکی ٧٠ی نیوەی دووەمی کردی.

 

ئەم شکستە مەترسی گەورە لەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دروست دەکات و بووە دیارییەکی گەورەش بۆ ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کە ھەوڵی گرتنەوەی لوتکەی ریزبەندی دەدەن.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن