سوپای عیراق دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی راگەیاند

عێراق

05/04/2021     ژمارەی بینراو 151

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین -

هێزەكانی هەواڵگریی سوپای عیراق لە هەڵمەتێكدا لەناوچەیەكی سەر بە پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركرد كە بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكارو بوو.

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی ھەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی ١٥ی سوپا، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، تیرۆریستێكیان بە ناوی (ف.م.ح.إ) ناسراو بە ئەبو عومەر، لە ناحیەی زوممار لەرۆژئاوای نەینەوا دەستگیركرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، چەكدار بووە لە (سوپای عوسرە)، كە یەكێك بووە لە پێكهاتە چەكدارییەكانی داعش، بەهۆی بەشداریكردنیشی لەچەندین كردەوەی تیرۆریستی، لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن