میسر: نیشانه‌ی نوێی توشبوون به كۆرۆنا دیاریكرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی میسر بۆ كاروباری ته‌ندروستی"محمد عوض تاج ا‌لدین" ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئاشكرای كرد كه زیادبوون له تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕۆژانه له‌باره‌ی توشبوون و مردن و چاكبوونه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
عوض تاج ا‌لدین ئاشكرای كردوه زۆرینه‌ی توشبووان به شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی گرفت و كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس بوون و سووربوونه‌وه‌ی پێست و سووربوونه‌وه‌ی چاویان تیادا ده‌ركه‌وتووه و ئه‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر پێست و چاو ده‌رده‌كه‌وێت ترسێنه‌ر نین به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌ن بۆ هه‌ستیاری و له‌گه‌ڵیاندا به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی تام و بۆن و ئاوهاتنه خواره‌وه به لوت چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ن كه كه‌سی توشبوو تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت.
له ئێستادا ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی میسر ئاماده‌كاریان بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی توشبووان به شه‌پۆلی سێهه‌می كۆرۆنا بكه‌ن و ئۆكسجین و ده‌رمانی پێویست له نه‌خۆشخانه‌كاندا ئاماده‌كراوه.