هۆكار و نیشانه‌كانی هەوکردنی شانەی مێشک

تەندروستی

06/04/2021     ژمارەی بینراو 1120

هۆكار و نیشانه‌كانی هەوکردنی شانەی مێشک

ڕاچڵه‌كین-

هەوکردنی مێشک حاڵەتێکی دەگمەنە، کە بە توندی شانەی مێشک توشی هەوکردن دەبێت کە زۆرکات هۆکارەکەی بەهۆی ڤایرۆسەوەیە، هەندیک جار بەهۆی توشبوونی مێشک بە ڤایرۆس، ڕاستەوخۆ توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت، دكتۆر نه‌وژین پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هەندێکجار دوای توشبوون بە ڤایرۆسێک، ئەم حاڵەتە دروست دەبێت وەکو دوای توشبوون بە سورێژە، ملەخڕێ، مێکوتەوە دروست ئەبێت کە لەوانەیە بەهۆی کارلێکی زیاد لە ئاستی ئاسایی کۆئەندامی بەرگرییەوە دروست ئەبێت هەوکردنەکە.

هەوکردنی مێشک ئەکرێت لە هەرکاتێکی ساڵدا دروست ببێت دوای پەتایەکی ڤایرۆسی ئاساییش وەکو لە کاتی دروستبونی تامێسک کە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە کە سەرەتا کەسەکە تا و سەرئێشەی هەیە بەڵام نیشانەی تری توند دروست ئەبێت وەکو کەم بونەوەی توانای قسەکردن، بێهێزبوون، بورانەوە، دروستبوونی گەشکە، لە وڵاتانی وەکو ئەمریکا هاوینان بەهۆی مێشولەیەکەوە دروست ئەبێت کە ڤایرۆس ئەگوازێتەوە.

دەستنیشانکردن: دەستنیشانکردنی هەوکردنی مێشک، دوای دەرکەوتنی نیشانەکان لە ماوەی 24 كاتژمێردا زۆر توند دەبن نیشانەکان، یان هەندێک جار دوای یەک هەفتە نیشانەکان بە توندی دەرئەکەون، نەخۆشییەکە حەوت تا30 ڕۆژی پێئەچێت لەو کاتەوەی کەسەکە توشی پەتای ڤایرۆسەکە بووە تا نیشانەکانەکانی هەوکردنی مێشک دەرئەکەون.

1- شلەی ناو دڕکەپەتک وەرئەگیرێت و پشکنینی بۆ ئەکرێت لە هەبوونی هەوکردنەکەدا ئەم شلەیە پڕە لە خرۆکە سپییەکان، پشکنینی بەکتریای بۆ ئەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابین هۆکارەکە بەکتریا نییە، ئەگەر خوێنی لەگەڵ بێت هەوکردنەکە ئەوا کەمێک خوێن ئەبینرێت لە شلەی دڕکەپەتک.

2- پشکنینی کارەبایی مێشک و سی تی سکان یان تیشکی MRI بۆ ئەنجام ئەدرێت بۆ تەواو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن