مامۆستایه‌ك هه‌وڵیدا ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر منداڵێكی دوو ساڵ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا مامۆستایه‌كی ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵ به‌رامبه‌ر به 200 دۆلار.
كزافییه ئه‌لیكسه‌نده‌ر ناوی ئه‌م تاوانباره ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌یه كه له كاره‌كه‌ی وه‌ك مامۆستایه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌ركراوه له هه‌رێمی " بالم بیچ" له ویلایه‌تی فلۆریدا و ئه‌م پیاوه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی بكات له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیركرا.
چیرۆكی ئه‌م تاوانه له‌وێوه ده‌ستیپێكردوه باوكێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵ له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕیكلامێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا داوای ئه‌وه‌ی كردوه كه كه‌سێك به هاوبه‌شی ژورێكی هۆتێلێك بگرێت له‌گه‌ڵیدا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ماڵه نوێكه‌یانه‌وه.
ئه‌م پیاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه كچێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵی هه‌یه و به‌ڵام نایه‌وێت كه‌سی سه‌یرو سه‌مه‌ره یان ئالوده له‌گه‌ڵیدا ژووری هۆتێله‌كه بگرێت.
هه‌ر زوو پیاوێكی نه‌ناسراو نامه‌ی بۆ باوكی منداڵه‌كه ناردوه و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردوه ئاخۆ به ته‌نها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان نا؟ له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره باوكی منداڵه‌كه به‌رپرسی ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه و به یه‌كه‌وه بۆسه‌یه‌كیان بۆ داناوه كه ده‌توانێت به‌دابینكردنی پاره‌ی دوو شه‌وی هۆتێله‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه كچه‌كه بمێنێته‌وه.
ئه‌و كاته‌ی تاوانبار كه‌وتۆته بۆسه‌كه‌وه و ده‌ستگیر كراوه كۆندۆم له‌ناو پێڵاوه‌كانی دۆزراوه‌ته‌وه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئالوده‌ی سێكس بووه به‌ڵام ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌كردۆته سه‌ر هیچ منداڵێك.