فوئاد حسێن: گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا جێی بایەخی عیراقە

عێراق

07/04/2021     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی عیراق دەڵێت، قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حكوومەتی وڵاتەكەیەتی.

فوئاد حسێن، رایگەیاند لەھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە قۆناغی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حكومەتی عیراقە:" دەڕوانیینە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا لەسەرجەم ئاستەكاندا".

چاوەڕان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عیراق و ئەمریكا، ساز بكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عیراق رایگەیاندبوو گفتوگۆكە لەسەر ئاستی بریكارانی وەزارەتەكان، بەڕێوەبەرانی گشتیی و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی لەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، ساز دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن