وادەی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان دیاریكرا

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین –

لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیەندووە، سبەینێ 8-4-2021، لەبارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن