ئەو كەسەی بەناوی ئاسایشەوە پارەی لە هاووڵاتییەك وەرگرتبوو دەستگیركرا

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین –

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی گەنجێكی راگەیاند، كە بەناوی ئاسایشەوە پارەو مۆبایلی لە هاووڵاتییەك سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، تۆمەتبارێك بەناوی (ا.ص.م) لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتن لە شەقامی 100 مەتری نزیك (فامیلی مۆڵ) دەستگیركرا، كە لە گەڕەكی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتییەك كردبوو و پارە و مۆبایلی لێ ستاندبوو.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكە هاووڵاتییەكی مەدەنییەو هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیركردنیشی، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن