نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

ئابوری

07/04/2021     ژمارەی بینراو 389

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بەسەردا هات و هەر بەرمیلێك نزیكەی دۆلارێك و نیو لە نرخەكەی كەمبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 7-4-2021، نرخی نەوتی خاو لە بۆرسەی جیهانی دابەزی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 61 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 63 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس لە 59 دۆلار و 61 سەنتەوە بۆ 58 دۆلارو 14 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن