دەرباز كۆسرەت ڕەسول: خۆمان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی لەهەولێر ئامادە دەكەین

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین –

دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پلانی حزبەكەی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: بۆ ئەمجارە یەكێتی لەهەولێر بە گڕوتینێكی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی ئامادە دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی تایبەتی دەرباز كۆسرەت رەسول، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق.

دەرباز كۆسرەت ڕەسول لەكۆبوونەوەكە ڕایگەیاند كە هەولێر بایەخێكی تایبەتی هەیە، بۆ ئەمجارە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گڕوتینێكی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی ئامادە دەكات.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە راو سەرنجی وردی خۆیان خستەڕوو و چۆنیەتی جیاوازی بازنەكانی هەڵبژاردن و مامەڵەكردن لەگەڵیان خستەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن