ناسا له‌باره‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌كه‌ی سه‌ر مه‌ریخ ڕونكردنه‌وه ده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه كه‌شتی ئاسمانی" پرسیڤیرنس" تایبه‌ت به ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی" ناسا" بۆته جێگه‌ی سه‌رنج له جیهاندا و وێنه‌كه دیمه‌نێكی په‌لكه زێڕینه ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه بیسه‌لمێنێت كه ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ساره سوره‌كه په‌لكه زێڕینه ده‌ربكه‌وێت.
له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌و كاته په‌لكه زێڕینه ده‌رده‌كه‌وێت كه تیشكی خۆر له‌كاتێكی گونجاو‌دا هه‌بێت و له به‌رگی هه‌وادا دڵۆپه‌ی ئاو و شێ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ جیاوازه چونكه به‌رگی هه‌وای مه‌ریخ سارد و وشكه و ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی په‌لكه زێڕینه‌ی ڕاسته‌قینه دووره له ڕاستیه‌وه.
ناسا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه په‌لكه زێڕینه بێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر مه‌ریخ زۆر نامۆیه و ئه‌و هێڵه كه‌وانه‌ییه‌ی ده‌ركه‌وتووه ته‌نهاكاردانه‌وه‌ی ڕوناكی سه‌ر هاوێنه‌ی كامێرای كه‌شتی ئاسمانیه‌كه بووه.