بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان درا

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 1099

راچڵەكین –

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا لەسبەینێوە قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەگوێرەی بڕیارەكەش، لەكاتژمێر 8ی شەو تاوەكو 6ی بەیانی هاتووچۆكردن قەدەغە دەكرێت.

بڕیارەكە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەرچووە، قەدەغەكەش تاوەكو كاتژمێر 8ی شەوی 12-4-2021 بەردەوام دەبێت.

پێشتریش هەمان نوسراو بڵاوكرابووەوە، بەڵام بەبێ واژۆی وەزیری ناوخۆ، ئەمەش لەكاتێكدایە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەگەری هەیە سبەینێ پێنجشەممە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەربچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن