ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا هاته ده‌نگ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له‌نێوان ڤاكسینی كۆرۆنا و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ته‌واو پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕانی بواری ڤاكسین له به‌یان نامه‌یه‌كدا باسیان له‌وه كردوه كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ڤاكسین و كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی بكرێت چونكه له ئێستادا زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س له‌م جۆره ڤاكسینه‌یان وه‌رگرتوه و لیژنه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێنموی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕانی ته‌ندروستی داوای ئه‌وه‌یان له پسپۆڕان كردوه كه ئاماژه‌ی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ڕون بكه‌نه‌وه.
تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕێگه نادرێت به‌كاربهێندرێت به تایبه‌ت بۆ گه‌نجان چونكه مه‌ترسی هه‌یه ببێته هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن.