نیشانه و هۆكاره‌كانی بێ ئیشتیھایی دەروونی؟
ڕاچڵه‌كین-
نەخۆشییەکی خواردنە کە تیایدا نەخۆش خواردنێکی زۆر کەم دەخوات لە پێناو دابەزاندنی کێش، لەگەڵ ئەوە کە نەخۆشەکە زۆر لاوازه بەڵام گەر کەم دەخوت و ئارەزوو مەندە زیاتر کێشی دابەزێنێت دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
ھۆکارەکانی؟
1- بۆماوەیی لە ھەندێک خێزاندا
2- سایکۆلۆژی و ژینگەیی کە کاریگەری دەور و بەری کەسەکە بێت و گاڵتەی پێ بکرێت لەبەر زیابوونی کێشی
نیشانەکانی؟
نیشانەی جەستەیی:
1- زەعیفی و کەم کێشی
2- بێ ھێزی
3- کەم خەوی
4- کەم خوێنی
5- ڕووتانەوەی ڤژ و شکانی نینۆك
6- پچر پچی سووڕی مانگانە
7- سک ئێشە و قەبزی
8- وشک بوونی پێست
9- دابەزینی پەستانی خوێن
10- دڵە ڕاوکێ
نیشانە دەروونییەکان:
1- جوینی خواردن و تف کردنی
2- خۆ ڕشانەوە لە دوای نان خواردن
3- کەم خواردن و نەخواردن لە بەردەم خەڵکی
4- خەمۆکی
5- کەم خەوی