5 ڕێنمایی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری تا ئێستا كه‌س پێی نه‌وتویت
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه زۆر گرنگه چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بزانیت كه ڕه‌نگه پێشتر كه‌س له‌باره‌یانه‌وه هیچی پێ نه‌وتبێتی.
1-خانم ئه‌گه‌ر تۆ نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه ئه‌وه بیرت بێت ڕه‌شی ئه‌ژنۆت و كونیله‌كانی سه‌ر پێستت و مووی زیادده‌ی پشتت هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ژیانی هاوبه‌شت و له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی و سۆزداری و ته‌نانه‌ت سێكسی گرنگترین و قوڵترین په‌یوه‌ندی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ته و ئه‌و پیاوه‌ی به بێ كه‌موكورتیه‌كان تۆی ده‌وێت ئه‌وه تۆ وه‌ڵامی به‌ڵێی پێ مه‌ڵێ بۆ هاوسه‌رگیری.
2-خانم ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه ئه‌وه ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌م پرۆسه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان و ته‌ماشاكردنی دراما توركیه‌كان بوه‌سته چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ناو دراماكاندا هه‌ن خه‌یاڵین و له ژیانی ڕاسته‌قینه‌دا كه‌سایه‌تی له‌و شێوه‌یه نییه.
3-خانم پێویست ناكات 10 جۆر عه‌ده‌سه‌ت هه‌بێت و هه‌ر مانگێك قژت بكه‌یته ڕه‌نگێك و خۆت بكه‌یت به 10 جۆری جیاوازی ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت لێت ڕازی بێت، دوای هاوسه‌رگیری تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه ئه‌و پێش هاوسه‌رگیری پێت ڕازی بووه و هاوسه‌ره‌كه‌شت به هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه تۆ پێی ڕازی بوویت.
4- كچی نازدار هه‌رچه‌نده ده‌وروبه‌ر بیانه‌وێت وێنه‌ی ماڵی خه‌سوت لات ناشرین بكه‌ن ئه‌وه‌ت بیر بێت ئه‌وان دوژمنی تۆ نین و كه‌سوكاری ئه‌و پیاوه‌ن كه تۆ بۆ ژیانی خۆت دیاریت كردوه.
5-هاوسه‌رگیری مانای ئه‌وه نییه تۆ به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تدا بتوێیته‌وه به‌ڵكو پێویسته مه‌ودایه‌ك به یه‌كتر بده‌ن ئه‌گه‌ر نا گرفت و كێشه‌كانتان ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت و كاتی خۆشگوزه‌رانیتان بۆ نامێنێته‌وه.