کەشناسی: شەپۆلێکی تاوەباران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

09/04/2021     ژمارەی بینراو 3399

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ شەممە شەپۆلێکی تاوەباران زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش دادەبەزن.   
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 9-4-2021، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک.

سبەینێ شەممە 10-4-2021، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن