پێشنیاری راگرتنی پێكوتەیەكی دژە كۆرۆنا دەكرێت

جیهان

13/04/2021     ژمارەی بینراو 447

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەكان لە ئەمریكا پێشنیاری كردووە، پێكوتەی ( جۆنسن ئاند جۆنسن) كە بۆ كۆرۆنا بەكاردێت، رابگیرێت.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا دەڵێن لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی جۆنسن جۆنسن شەش كەس تووشی جۆرێكی دەگمەنی خوێن مەیین بوونە كە هەر شەشیان خانمانن و تەمەنیان لەنێوان 18-48 ساڵانە، یەكێكیان مردووە و یەكێكی دیكەش لە دۆخێكی خراپدایە.

هاوكات، دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی و  سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و پێشگیریكردن لە نەخۆشییەكانی ئەمریكا دەڵێن بۆماوەیەكی كاتی بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن جۆنسن هەڵدەپەسێرن، ئەمەش بۆ تاقیكردنەوەی سەلامەتی ڤاكسینەكە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لەناوچەی ( ویك) لەهەرێمی (كارۆلاینا) دوای دەركەوتنی چەند كارێگەرییەكی نەرێنی لەسەر ئەوە كەسانەی پێكوتەكەیان بەكارهێنابوو، بڕیاردرا بەهەڵپەساردنی بەكارهێنانی (جۆنسن ئاند جۆنسن).

ناوەندی  (سنتورا)ی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆی 1700 كەس كە پێكوتەكەیان وەرگرتووە، 13 كەسیان باری تەندروستیان تێكچووەو دووانیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن