مۆز به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
نه‌خۆشی" ترۆبیكال ڕیس 4" بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ڕواندنی مۆز له جیهاندا و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هۆی جۆرێك كه‌ڕوه‌وه‌یه كه له خاكدا ده‌گوازرێته‌وه و زۆر مه‌ترسیداره.
نه‌خۆشییه‌كه زۆر چالاكانه له " ئاسیا و ئوستورالیا" بڵاوبۆته‌وه و له ساڵی 2019 بۆ یه‌كه‌مجار نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو ئه‌و باره مۆزانه‌دا دۆزرایه‌وه كه له ئه‌مه‌ریكای باشوره‌وه هێنراوه.
له ئێستادا به‌شێك له كێڵگه‌كانی" كۆڵۆمبیا و هندۆراس" به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه داخراوه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نیوه‌ی ناوچه‌ی" كافیندش" كه %95 ی به‌رهه‌می مۆزی جیهان له‌وێوه ڕه‌وانه ده‌كرێت و ته‌نها به بڕێكی كه‌م له‌و گڵه‌ی به كه‌ڕوه‌كه پیس بوه توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه به خێرایی.