خانمه بێژه‌رێك به تۆمه‌تی كوشتنی مێردی خوشكه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه بێژه‌رێكی میسری تۆمه‌تی كوشتتی مێردی خوشكه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ساغ بویه‌وه له ناوچه‌ی" السیده زینب" له ناوه‌ڕاستی قاهیره.
پۆلیسی میسر" رانیا سه‌فوه‌ت" خانمه بێژه‌ری میسری ده‌ستگیر كرد كه پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی ڕادیۆییه له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی مێردی خوشكه‌كه‌ی به چه‌قۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان ئاشكرایان كردوه كه به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م خانمه بۆ پارێزگاری كردن له‌خۆی بووه نه‌ك ئاره‌زویی ئه‌وه‌ی كردبێت ئه‌و كه‌سه بكوژێت و "رانیا" خۆی باسی له‌وه كردوه كه له‌دوای ده‌مه‌قاڵێیه‌ك دۆخه‌كه به‌وه گه‌یشتووه كه زاواكه‌یان بكوژێت.
رانیا دوای ئه‌وه‌ی چۆته ماڵی خوشكه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی توڕه‌ی خۆی به‌سه‌ر مێردی خوشكه‌كه‌یدا به‌تاڵ بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی هاوسه‌ری رانیای ئاشكرا كردوه كه به‌هۆی قه‌رزداری سكاڵای له‌سه‌ر بووه و ده‌ستگیر كراوه شه‌ڕ و كێشه كه‌وتۆته نێوان ڕانیا و مێردی خوشكه‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌وه تاوانه‌كه ڕویداوه.