رووسیا سزا بەسەر هەشت بەرپرسی ئەمریكا دەسەپێنێت

جیهان

16/04/2021     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین –

حكومەتی رووسیا لەوەڵامی سزاكانی ئەمریكا، 10 دیبلۆماتكاری ئەو وڵاتەی دەركردو بڕیاریشیدا سزا بەسەر هەشت بەرپرسی دیكەی ئەمریكا بسەپێنێت و هاتنە ناو خاكی رووسیایان لێ قەدەغە بكات.

سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە هەست بەپرسی ئیدارەی ئەمریكا بخاتە ناو لیستی رەش و گەشتكردنیان بۆ رووسیا لێ قەدەغە بكات.

وتیشی:" ئەو سزایە لەوەڵامی سزاكانی ئەمریكا دێت كە بەسەر هەشت بەرپرسی رووسیدا سەپاندوویەتی".

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیندراوێكدا، ئاشكرایكرد، بەم زووانە ناوی ئەو هەشت بەرپرسەی ئیدارەی ئێستاو پێشووی ئەمریكا بڵاودەكەینەوە، كە بەهۆی دژایەتیكردنیان بۆ حكومەتی مۆسكۆ، خراونەتە ناو لیستی رەش و هاتنیان بۆناو خاكی رووسیا لێ قەدەغە دەكرێت.

هەفتەی رابردوو، ئیدارەی جۆ بایدن چەندین سزای بەسەر رووسیادا سەپاند، لەوانەش، تۆماركردنی هەشت بەرپرسی باڵای حكومەتی مۆسكۆ لەناو لیستی رەش، كە تۆمەتبارن بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئیدارەی ئەمریكا، كۆتایی بە كاركردنی ئەو دامەزراوە ئەمریكییانە لەناو خاكی وڵاتەكەی دەهێنێت، كەدەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی رووسیا دەكەن، سەرباری ئەوەش داوای لە 10 دیبلۆماتكاری ئەمریكا كردووە كە لە رووسیا كاردەكەن، بەزووترین كات خاكی وڵاتەكە جێبەهێڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن