ئۆكراینا دیپلۆماتە باڵاكانی رووسیا دیپۆرت دەكاتەوە

جیهان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی ئۆكراینا رایگەیاند، وەكو وەڵامێك بۆ دیپۆرتكردنەوەی كۆنسوڵی ئۆكراینا لە سانت پیتەرسبۆرگ ئالێكساندەر سۆسۆنیوك لەلایەن رووسیا-وە، دیپلۆماتە باڵاكانی رووسیا لە لە كیێڤ دیپۆرت دەكەنەوە.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئۆكراینا،سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كەلەلایەن مۆسكۆوە دراونەتە پاڵ سۆسۆنیوك.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆكراینا لەراگەیەندراوێكدا سەركۆنەی دەستبەسەرگرتن و دیپۆرتكردنی سۆسۆنیوك-ی كرد و جەختی لەوەكردەوە، رووسیا بەو ھەڵسوكەوتەیان رێككەوتنی ڤییەنا-ی ساڵی ١٩٦١ی تایبەت بە پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی پێشێلكردووە.

راگەیەندراوەكە، ئەوەی ئاشكراكرد، پێویستە دیپلۆماتە باڵاكانی رووسیا لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە كیێڤ، لە ١٩ی نیسانەوە و لە ماوەی ٧٢ كاتژمێر ئۆكراینا جێبھێڵن.

 دوێنێ، ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵی رووسیا (FSB)، بە تۆمەتی "كۆكردنەوەی زانیاری نھێنی" كۆنسوڵی ئۆكراینا لە سانت پیتەرسبۆرگ ئالێكساندەر سۆسۆنیوك-ی دەستبەسەركرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن