ڤاكسینه چینیه‌كه سوودی نییه؟
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
جا‌و فو به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری چینی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكرای كردوه ئه‌و ڤاكسینه چینیانه‌ی كه ئێستا به‌رده‌ستن توانای به‌هێزكردنی له‌شیان نییه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ره چینیه‌كه ترسی له‌باره‌ی ڤاكسینه چینیه‌كه دروستكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی به‌رده‌ستن ڤاكسینه چینیه‌كه له ڕیزبه‌ندی كۆتایی ڤاكسینه‌كاندایه له‌ڕووی سووده‌وه و به‌ڵام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه كه بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌متره
وڵاتی چین تا ئێستا چوار ڤاكسینی دروستكردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌رجێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ڤاكسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێویسته ڤاكسینه‌كه توانای چالاكی %50 زیاتر بێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له چه‌ندین وڵات تاقیكراوه‌ته‌وه تواناكه‌ی نه‌گه‌یشتۆته %50.
سه‌رۆكی پرۆگرامی ڤایرۆسه‌كان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت" نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێك یه‌كه‌م ڤاكسین كه له‌خۆی ده‌دات له جۆرێك بێت و دووه‌م ڤاكسینی له جۆرێكی دیكه بێت و پێویسته هه‌مان ڤاكسین بۆ هه‌ردوو ژه‌مه‌كه به‌كاربهێندرێت و پێشی وایه ڤاكسینه‌كه چینیه‌كه هه‌مان توانای ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای هه‌یه و ڤاكسینه چینیه‌كه له‌خانه‌ی مردووی ڤایرۆسه‌كه دروستكراوه و به‌رگری له له‌شدا دروست ده‌كه‌ن دژی ڤایرۆسه‌كه و ئه‌سترازینیكا له جۆرێك ڤایرۆس دروستكراوه كه هۆكاری توشبوونه به په‌تای زستانه و له مه‌یموومی شه‌مپازی وه‌رگیراوه و ده‌ستكاری كراوه"