ڤیدیۆ: منداڵێك چاوه‌ڕێی ژه‌می ماكدۆنالزی ده‌كرد و به‌ر فیشه‌كیاندا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له ڕووداوێكی ناخ هه‌ژێندا منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 7 ساڵ دوای ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانكردن له چێشتخانه‌یه‌كی ماكدۆنالز له شاری شیكاگۆ گوله‌یه‌كی وێڵی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
جاسیلین باوكی ئه‌م منداڵه‌یه و ئه‌و كاته‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دانیشتوه و چاوه‌ڕوانی كچه‌كه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرێت چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ر فیشه‌كیان داون.
منداڵه‌كه به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه و باوكی منداڵه‌كه‌ش برینه‌كه‌ی قوڵه و تا ئێستاش پۆلیس نه‌یتوانیوه هۆكاری ڕووداوه‌كه بدۆزێته‌وه و دیاری بكات.