پێرێز هەموو شتێک لەبارەی سوپەر لیگەوە ئاشکرا دەکات

وەرزش

20/04/2021     ژمارەی بینراو 572

راچڵەکین- سپۆرت

 

فلۆرێنتینۆ پێرێزـ سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکی سوپەر لیگی ئەوروپا رایگەیاند: گەندەڵییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی گەیشتونەتە لوتکە و ئەگەر ناچاری بکەن هەموو شتێکی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

 

پێرێز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکانی ئیسپانیا ئەوەی ئاشکراکرد کە هیج کەسێک نییە بزانێت مووچەی کارمەندان و سەرۆکی یوفا چەندە یاخود مووچەی بەرپرسانی لا لیگا چەندە، ئەوەش لە کاتێکدا هەمووان دەزانن مووچەی سەرجەم یاریزانەکان چەندە.

 

پێرێز وتیشی: هەموو ئەو یانانەی واژۆیان لەسەر گرێبەستی سوپەر لیگ کردووە، ناتوانن بە هیچ شێوەیەک لەو خولە بکشێنەوە.

 

سەرۆکی سوپەر لیگ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئاوەی لە مانگی هەشتی ئەمساڵ یارییەکانی سوپەر لیگ دەستپێ بکەن، بەڵام پێش ئەوە دەیانەوێت لەگەڵ یوفا و فیفا بگەنە رێککەوتن.

 

لەبەشێکی تری وتەکانیدا پێرێز باسی لە گرێبەستی رامۆس کرد و رایگەیاند کە یانەکەیان بە قەیرانێکی داراییدا تێپەڕ دەبێت بۆیە دڵنیا نین لە مانەوەی رامۆس، بەڵام تا کۆتایی ئەم وەرزە هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە.

 

پێرێز جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک هەوڵی گێڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نادەن بۆ ریاڵ مەدرید.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن