هاوڵاتیه‌ك 4 جار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه و 3 جار ته‌ڵاقیداوه له‌ماوه 37 ڕۆژدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پیاوێكی تایوانی بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له شوێنی كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت 4 جار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه و 3 جار ته‌ڵاقیداوه له‌ماوه‌ی 37 ڕۆژدا.
ئه‌م پیاوه كارمه‌ندی بانكه و دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردوه به‌گوێره‌ی یاسا له وڵاته‌كه‌ی ته‌نها 8 ڕۆژ مۆڵه‌تی پێدراوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی 30 ڕۆژی ته‌واو له مانگی هه‌نگوینی بمێنێته‌وه ڕاسته‌وخۆ دوای 8 ڕۆژه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاقداوه و ڕۆژی دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 8 ڕۆژی دیكه پشوو وه‌ربگرێت و بۆ جاری سێهه‌م هه‌مان كاری دوباره كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بانك پلانی ئه‌م پیاوه‌یان زانیوه بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه كه پشووی دیكه‌ی پێ نه‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ردا زاوا له‌لای ده‌زگای به‌رپرس سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردون و به‌و هۆیه‌وه بانكه‌كه 700 دۆلار غه‌رامه كراوه پاره‌كه دراوه به زاوا.